بەپێی ڕاپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلوماسی و میدیای وەزارەتی دەرەوە بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ گەل و دەوڵەتی تورکیا سەرەخۆشی کرد لە بنەماڵەی قوربانیانی تیرۆؤیستی شەوی ڕابردوو لە شاری غازی ئەنتەپ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی : جێبەجێ کردنی ئەم چەشنە هەوڵە تیرۆریستییە لە کۆڕێکی زەماوەند و کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و سیڤیل جارێکی تر ئامانجی نگریس و دژە مرۆیی تیرۆریزمی تەکفیری نیشان دا و نیشاندەری ئەمەیە کە ئەم گرفتە مەترسیەکی جیددییە بۆ کۆمەڵگەی جیهانی .
قاسمی وتیشی : هەڵس و کەوتی توندڕەوەکانی تەکفیری ، ئاسایش و سەقامی وڵاتانی ناوچەی داوەتە بەر پەلامار و پێویستی بە بەرەنگار بوونەوەی جیددی وڵاتانی ناوچە لەگەڵ ئەم دیاردە توندوتیژانەیە .
تەقینەوەی شەوی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمێکی زەماوەند لە پارێزگەی غازی ئەنتەپی تورکیا نیزیکەی پەنجا کوژراو و زۆرتر لە نەوەد برینداری لێ کەوتەوە .
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا تاقمی تیرۆریستی داعشی بە ئەنجامدەری ئەم پەلامارە خوێناوییە ناساند ....
کۆتایی کورتە نامە/310